دوای دۆلار ئێران مامه‌ڵه‌ى یۆرۆ سنوردار دەکات

هەواڵ / ئابوری :: 10/04/2018‌ :: 255‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانکی ناوەندیی ئێران بڕیاریدا ئەو هاوڵاتیانەی مامەڵە بە یورۆوە دەکەن، نابێت لە ١٠ هەزار یورۆ زیاتریان بەدەستەوە بێت، بڕیارەکەش لە ناوەندە میدیاییە رەسمیەکان بڵاوکرایەوە.


به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى بانکی ناوەندیی ئێران، کە ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ ده‌ریكردوه‌، مامەڵەکردن بە دراوی یورۆوە سنورداره‌، ئەوانەی مامەڵەی پێوەدەکەن نابێت لە ١٠ هەزار یورۆیان زیاتر پێبێت.

له‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌ تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو کەسانەی لە دەرەوەی بانک زیاتر لە ١٠ هەزار یورۆیان بەدەستەوەیە و مامەڵەی پێوەدەکەن، دەبێت یان بیفرۆشنەوە یان له‌ناو بانك دایبنێن و ئەو كه‌سانه‌ش بڕیارەکە جێبەجێ ناکەن رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure