عەبادی سەردانی کەرکوک دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 10/04/2018‌ :: 538‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
بڕیارە لەم چەند رۆژەی داهاتوودا حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی کەرکوک بکات، هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بەگرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنی توند کردووە لەشارەکە.


یاسین عەزەدین جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی بەدواڕۆژی وت: "بەپێی زانیارییەکان بڕیارە لەم چەند رۆژەدا عەبادی سەردانی کەرکوک بکات، بۆ راگەیاندنی لیستەکەی لەپارێزگاکەو کۆبونەوە لەگەڵ لیپرسراوانی ئیداری و ئەمنی شارەکە".

وتیشی "بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی و پاراستنی سەردانەکەی سەرۆک وەزیران، هێزێکی زۆر لە دژەتیرۆری عێراق رەوانەی کەرکوک کراون و بەهەمەهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ناو کەرکوک رێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتوەتەبەر".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure