بانكى ناوه‌ندى ئێران: چه‌ند رۆژى داهاتوو به‌هاى دراوى بیانى سه‌قامگیر ده‌بێت

هەواڵ / ئابوری :: 10/04/2018‌ :: 560‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى ئێران ئاشكراى كرد، پێشبینى ده‌كه‌ین له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا به‌هاى دراوى بیانى له‌ بازاڕه‌كاندا جێگیر ببێت.


وه‌لیەڵا سەیف، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى ئێران دواى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنەى ئابوورى له‌ په‌رله‌مانى ئێران بە ئاژانسی ئێرنای رایگه‌یاندوە "له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا بە راپۆرتێک ره‌وشى بازاڕه‌كانى دراو تاوتوێ كرا، هه‌موان كۆكبوون له‌سه‌ر كاركردن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كان و جێگیركردنى به‌هاى دراوى بیانى".

راشیگه‌یاند ئه‌ندامانى لیژنه‌ى ئابوورى رێككه‌وتن كه‌ به‌هاى دراوه‌ بیانیه‌كان له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندییه‌وه‌ یه‌كبخرێت، به‌ڵام ئاماژه‌ى بەهیچ میكانیزم و رێوشوێنێك نه‌كردوه‌ بۆ سه‌قامگیركردنى.

ماوه‌ى چه‌ند رۆژێژكه‌ به‌هاى تمه‌ن، به‌هۆى زیادبوونى گرژى ئاڵۆزییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و ئێران و ئه‌گه‌رى كشانه‌وه‌ى واشنتۆن له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئێران، به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار ناجێگیره‌ و روو له‌ دابه‌زینه‌ و دوێنێ له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كانى دراو له‌ كوردستان، دابه‌زینێ پێوانه‌یی تۆماركرد و 100 دۆلار به‌ 545.000 هه‌زار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

به‌پێى میدیاكانى ئێرانیش له‌ ناوخۆى ئێراندا به‌هاى تمه‌ن زیاتر دابه‌زیوه‌ و 100 دۆلار به‌ 600.000 تمه‌ن بووه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure