ئاكۆ عه‌بدولمه‌جید
له دوای راپه‌ڕینه‌که ساڵى 1991 و دروستبوونی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم و کۆنتڕۆڵکردنی سه‌رجه‌م جومگه و سێکته‌ره‌کان له لایه‌ن هه‌ردوو حیزبه‌وه، یه‌که‌مین قۆناغی سیاسی ئازادیی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستیپێکرد، هه‌ردوو هێزه‌که و زۆرینه‌ی هیزه‌کانی تر به شه‌رعیه‌تی شاخ و له‌دوای خه‌باتی شۆڕشگێڕی، ئه‌و مافه‌یان به‌خۆیان دابوو که ئه‌وان شایسته‌ترینن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، ئه‌وان گیانیان بۆ ئازادی ئه‌م وڵاته خستبووه سه‌رده‌ستیان بۆ ته‌واوکردنی قۆناغی شۆڕشه‌که‌یان، ده‌سه‌ڵاتی وڵاتیان گرته‌ده‌ست و تەواوى جومگەکانى بەڕێوەبردنى وڵاتیان کۆنتڕۆلکرد.
هه‌رهێزێکی شۆڕشگیڕ (به‌تایبه‌ت دوای ده‌سه‌ڵاتێکی تۆتالیتاری وەک حیزبی به‌عس) دوای ده‌ستخستنی ده‌سه‌ڵات هێدى هێدى بەو ئاڕاسته‌یە دەچێت ئه‌و ئامانجە له‌یاد بکات که له پێناویدا دروستبووه و شۆڕشى لە پێناویدا کردووە، لێرەوە دەتوانرێت بگوترێت شۆڕشگێڕەکان ئامانجەکەى خۆیان لە بیرکرد، هەمان شۆڕشگێڕى دوێنێ لە فۆرمێکى ستەمکار و قۆرخکارى دەسەڵاتدا خۆى نمایش کردەوە و تەنانەت لە پێناوى هێز و ساماندا تاڵترین رۆژگاریان بەسەر کۆمەڵگەدا هێنا کە شەڕى ناوخۆ بوو.
دواتر لێره و له‌وێ و له‌ناو هه‌ناوی ئه‌م حیزبانه‌وه ده‌نگی (نا) درووستبوو، ئەمەش سه‌ره‌تای درووستبوونی قۆناغێکی نوێ بوو، هاوڕێکانی دوێنی له‌سه‌ر ئامانجی گه‌وره و ئامانجی تایبه‌ت ڕووبه‌ڕووی یه‌کتربوونه‌وه، سه‌ره‌تا به ڕه‌خنه‌ی ناوخۆیی و دواتر دروستبوونی هێزی نوێ له ده‌ره‌وه‌ی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان، هاوکات ئه‌و هێزه بچووکانه‌ی به‌جۆرێک له جۆره‌کان هه‌میشه هاوشانی هێزه‌گه‌وره‌کان بوون، فرسه‌تێکیان دۆزییه‌وه بۆ هه‌ڵبڕینی ده‌نگی خۆیان، ده‌نگی زۆری ناڕه‌زایی له هه‌ردوو هێزه‌که بوو به هانده‌ری دروستبوونی ره‌وتی (نا) بۆ ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانی ئه‌وان، (نا) کان تا ده‌هاتن توندتر ده‌بوون، که له هه‌ناوی ئه‌م (نا)یانه (بزووتنەوەى گۆڕان) وه‌ک هێزێکی (نا)بێژ ده‌رکه‌وت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌ده‌ستبهێنن ده‌بوایه توند و ره‌قتر خۆیان ده‌رخستایه، تا ڕاده‌ی هه‌ڵگرتی (بڕوخێ)، که هه‌موو جارێک له‌گه‌ڵ وتنی‌دا هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان گرژتردهبوون.
ئه‌م قۆناغه (قۆناغى گوتنى نا) بۆ جوڵاندن و له خه‌وی خه‌فڵه‌ت ده‌رهێنانی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان زۆر پێویست بوو، ئه‌وان ده‌شیا ئه‌م ناڕه‌زایه‌تی و (بڕوخێ)یانه‌یان وه‌ک پڕۆژه وه‌ربگرتایه و کاریان له‌سه‌ر بکردایه، هه‌رچه‌ند لێره و له‌وێ و به هه‌وڵی ده‌سته‌جه‌معی و تاکه‌که‌سی به‌شێک له ناڕه‌زایه‌تییه‌کان وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌کی بۆ به‌خۆداچوونه‌وه و گۆڕانکای کاریان له‌سه‌ر کرا، ئه‌مه‌ش وایکرد (گۆڕان) هه‌نگاوی به‌ره‌و حوکم هه‌ڵبگرێت، چونکه پێی وابوو ئه‌گه‌ر (یه‌کێتی و پارتی) له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه به‌رده‌وامبن بیانوویه‌ک بۆ گوتاری ئه‌وان و بوونیان نامێنێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایکرد ره‌حمه‌تیی کاک نه‌وشیروان به‌ڵێنی (چوار ساڵ ئارامی) له چوونیان بۆ ناو حکومه‌ت دا، دوای دروستبوونی کێشه له‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و رێگریکردن له چوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان و به‌رده‌وامبوونی گۆڕان له‌سه‌ر گوتاری (بڕوخی) و که‌مته‌رخه‌می هیزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له چاکسازی، وه‌ک پێشتر دۆخه‌که دابهشبووهوه به‌سه‌ر دوو ئاڕاسته‌که‌ی پێشوو، ئاڕاسته‌ی (بڕوخی) به‌سه‌رکردایه‌تی گۆڕان، ئاڕاسته‌ی (پارێزگاری) به‌سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و پارتی، به‌رده‌وامبوونی گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌و گوتاره‌ی به‌شێکی زۆر له کادریرهکانی خۆیشیان له حکومه‌ته خۆجێییه‌کان تووشی ئیحراجیکرد، ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی گۆڕان، زۆرجار (بڕوخێ)یان به ناوچه‌وانی کادیره حوکمڕانه‌کانی خۆیشیان ده‌کێشا.
ئه‌و په‌روه‌رده‌ی گۆڕان نه‌یتوانی ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانی له‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنێت، بۆیه له هه‌ر بار و دۆخێک‌دا له‌به‌رخاتری ئه‌ندامه‌کانیشی بێت سیاسه‌تی حزبه‌که‌یان ده‌چێته‌وه سه‌ر گوتاره بنه‌ڕه‌تییه‌که‌یان که (بڕوخێ)یه.
دۆخی ئێستای کوردستان پێویستی به هه‌نگاوی دوای بزووتنەوەى گۆڕانه، پێویستی به گوتاری دوای (بڕوخێ)یه، چونکه ئه‌گه‌ر له رووکه‌شیش نه‌ڕووخاوه به‌ڵام له ناوه‌ڕۆکدا حوکم و حوکمداریی رووخاوه. ئه‌گه‌ر هیزه‌کانی ناو حکومه‌ت دانی پێدابنێن یان نا...
پێویسته قۆناغی (دروستکردنه‌وه) درووستببێت، من ڕاموایه تێپه‌ڕبوون به‌م قوناغانه شتێکی سروشتی و ئاساییه، هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ده‌بێت ئه‌م قۆناغانه ببڕیت، جیاوازییه‌که له دوو خاڵدایه، یه‌که‌م له کاتی تێپه‌ڕینی دۆخه‌کانه، هه‌ندێک زووتر ده‌یبڕن و هه‌ندێک دره‌نگتر، دووه‌م چۆنێتی تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌که هه‌ندێک کۆمه‌ڵگه ده‌توانن دۆخه‌که تێپه‌ڕێنن هه‌ندێکیان به‌رده‌وام له نێوان دۆخێک و دۆخێکی تر ده‌خولێته‌وه.
ده‌بێت هێزێک دروستببێت که هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه بێت و بڕوای به (دروستکردنه‌وه) بێت، یاخود هێزه کۆنه‌کان گوتاری مانه‌وه‌یان بگۆڕن به‌ره‌و (دروستکردنه‌وه). دیدگایان له (بڕوخی) یا (پارێزگاری) بگۆڕین بۆ سه‌رله‌نوێ دروستکردنه‌وه، پلان و ستراتیژیان به‌و ئاڕاسته‌یه بێت، هه‌ر ئه‌و هێزه‌یشه که داهاتوو ده‌بێت خاوه‌نی هێز و ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی کوردستان.