بۆ یەکەمجار پێشانگای ئۆتۆمبێلی ئێرانی لە هەولێر دەکرێتەوە

هەواڵ / ئابوری :: 09/04/2018‌ :: 17403‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
بەمەبەستی بە بازاڕکردنی ئۆتۆمبێلە دروستکراوه‌كانی ئێران، پێشانگایه‌كى تایبه‌ت به‌ 7 جۆر ئۆتۆمبێلى دروستكراوى ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌.


مورتەزا عەبادی، کونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر له‌ رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى پێشانگاكه‌ رایگەیاند، ئەو هەنگاوە بۆ بەبازاڕکردنی ئۆتۆمبێلەکانی ئێرانه‌ لەهەرێمی کوردستان هاوشانی ناوچەکانی تری عێراق.

وتیشی "بە بازاڕکردنی ئۆتۆمبێلەکان کە پێکهاتوون لە (سایپا، ئیران خودرو، بیجۆ، سەمەند، پراید، تیبا و رانا ) لە رێگه‌ی کۆمپانیای زیسکۆ لە شارەکانی (هەولێر، دهۆک سلێمانی، هەڵه‌بجە، سۆران و رانیە) بە بازاڕ دەکرێن و هەموو ئاسانکاریەکیش بۆ هاوڵاتیان دەکرێت کە دەیانەوێت ئۆتۆمبێلەکان بکڕین".

له‌بارەی نرخی ئۆتۆمبێلەکانەوە ئەبادی وتی، نرخەکان جۆراوجۆرن بەجۆرێک (بیجۆ پاریس، نرخەکەی ٩ هەزار دۆلار، سەمەند نرخه‌کەی ٧ هەزار و ٩٠٠ دۆلار، رانا نرخەکەی ٨ هەزار و ٩٠٠ دۆلارە، ئال ٩٠ نرخەکەی ١٠ هەزار و ٣٠٠ ، بیجۆ ٧ هەزار و ٦٠٠ دۆلار، سایپا نرخەکەی ٦هەزار و ٢٠٠ دۆلارە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure