تمه‌نى ئێرانى "نزمترین ئاستى له‌ مێژوویدا" تۆماركرد

هەواڵ / ئابوری :: 08/04/2018‌ :: 2021‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سامان قوبادى
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ نرخى تمه‌نى ئێرانى به‌رامبه‌ر دۆلار به‌ به‌رده‌وامى رووى له‌ دابه‌زینه‌، دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆش هه‌ریه‌ك له‌ تمه‌ن و لیره‌ى توركى بۆ نزمترین ئاست دابه‌زین.

 
ئاكام عه‌بدوڵا، له‌ كۆمپانیاى سیمبولى هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8ى نیسانى 2018 به‌ دواڕۆژى وت، دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ نرخى 100 دۆلارى ئه‌مریكى به‌رامبه‌ر بوو به‌ 535 هه‌زار تمه‌نى ئێرانی، ئه‌مه‌ش نزمترین ئاستیه‌تى له‌ مێژوودا و به‌رده‌وام به‌هاكه‌ى داده‌به‌زێت.

وتیشى، هاوكات 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ 405 لیره‌ى توركییه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ى تمه‌ن به‌هاى لیره‌ش رووى له‌ دابه‌زینه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure