رۆژە پشووەکەی خوێندنگاکان لابرا

هەواڵ / کوردستان :: 08/04/2018‌ :: 35304‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، رێژنه‌ عه‌لى
په‌روه‌رده‌ى گشتى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژانى شه‌ممه‌ قوتابخانه‌ و خوێندنگه‌كان بۆ ته‌واوكردنى خوێندن ده‌كرێنه‌وه‌، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان بۆچوونى جیاوازیان له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌.


مه‌ریوان عومه‌ر، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستى ته‌واوكردنى پڕۆگرامى خوێندن، رۆژانى شه‌ممه‌ له‌ سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ده‌وامى قوتابخانه‌ و خوێندنگه‌كان هه‌یه‌". 

هاوكات دڵنیا حه‌مه‌ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌ى به‌كره‌جۆى بنه‌ڕه‌تى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردووى به‌ڕێوه‌به‌رانى په‌روه‌رده‌كانى رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان به‌شێوه‌ى زاره‌كى پێیان وتراوه‌ به‌مه‌به‌ستى ته‌واوكردنى پڕۆگرام رۆژانى شه‌ممه‌ش ده‌وامبكه‌ن، به‌ڵام تائێستا نه‌بۆته‌ بڕیارى فه‌رمى.

وتیشى "له‌وێش هه‌ندێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان وتیان له‌وانه‌یه‌ ئه‌و رۆژه‌مان بۆ ته‌واوكردنى خوێندن پێویست بێت و ده‌وام ده‌كه‌ین، هه‌ندێكیشیان وتیان ره‌نگه‌ پێویستمان پێى نه‌بێت".

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure