به‌هاى تمەنی ئێرانی زیاتر داده‌به‌زێت و زیان بەبازرگانان دەگەیەنێت

هەواڵ / ئابوری :: 08/04/2018‌ :: 251‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
تادێت لەبازاڕدا به‌هاى تمەنی ئێرانی زیاتر داده‌به‌زێت و بازرگانانیش ھۆکارەکەی بۆ خراپی پەیوەندیيەکانی ئێران و ئەمریکا ده‌گێڕنه‌وه‌.


ڕێدێر سوارە، لەنوسینگەی دەروازەی سلێمانی بۆ ئاڵوگۆڕی دراو بەدواڕۆژی ڕاگەیاند، به‌هاى تمەنی ئێرانی به‌رامبه‌ر دۆلار ڕۆژ بەڕۆژ لەشکاندایە لەئێستادا ھەر دۆلارێکی ئەمریکی ئه‌مڕۆ 100دۆلار به‌ 517.500 تمه‌ن بوو.

ڕاشیگەیاند "ھۆکاری دابه‌زینى به‌هاى تمه‌نیش زیاتر پەیوەندیی بە زیادبوونی گرژى و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌، لەئێستاشدا خەڵکانێکی زۆر ھەن لە کڕین و فرۆشتنی تمەندا زیانی زۆریان بەرکەوتووە، ماوەی ئەم چەند ڕۆژەشدا خەڵک ھەبووە زیاتر لە ٥٠ ھەزار دۆلار زیانی بەرکەوتووە".

هاوكات محەمەد ئیبراھیم، لەنوسینگەی برایان لە بازاڕی ئاڵۆگۆڕى دراو بەدواڕۆژی ڕاگەیاند، تمەنی ئێرانی متمانه‌ى له‌ده‌ستداوه‌، ھەر کاتەی  نرخەکەی بەخۆرێکە و بەردەوام لە داشکاندندایە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، کە زەرەرو زیانێکی زۆری بەکاری بازرگانی و ئاڵوگۆڕی دراو داوە.

ڕاشیگەیاند" بازرگان ھەیە بەتەنیا لەجیاوازی شکاندنەوەی نرخی تمەندا لەم چەند ڕۆژەدا لە یەک 10.000 دۆلارەوە بۆ 100.000 دۆلار زیانی پێگەشتووە، هه‌روه‌ها کڕیاران و فرۆشیارانی تمەنیش لەبازاڕدا زیانی زۆریان پێگەشتووە".

ئه‌مڕۆ یەکشەممە لە کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار به‌رمبه‌ر بوو بە 517.000 تمەن له‌كاتێكدا دوێنێ 100 دۆلار به‌ 506.000 تمه‌ن بوو. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure