وه‌به‌رهێنه‌رانى عێراق له‌ئه‌رده‌ن 18 ملیار دۆلار سه‌رمایه‌ به‌گه‌ڕده‌خه‌ن

هەواڵ / ئابوری :: 09/04/2018‌ :: 156‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كارى عێراق ئاشكرایكرد، ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ ئه‌رده‌ن سه‌رمایه‌كه‌یان به‌گه‌ڕخستوه‌، گه‌یشتوەته‌ 30 هه‌زار كه‌س و قه‌باره‌ى سه‌رمایه‌گوزارییه‌كه‌شیان گه‌یشتوەته‌ 18 ملیار دۆلار.


ماجد ئه‌لساعدى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كارى عێراق رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 8ى نیسان له‌په‌راوێزى كۆنفرانسى شانزه‌یه‌مینى كۆمه‌ڵگەى كارى عه‌ره‌بى له‌ دەریای مردوو به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند "عێراق پێویستى به‌ 5 ملیۆن یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون و 10 بۆ 20 هه‌زار مێگاوات كاره‌با و 6 هه‌زار قوتابخانه‌ هه‌یه‌.

راشیگه‌یاندوه‌،  زیاتر له‌ 30 هه‌زار پیاوانى كارى عێراق له‌ ئه‌رده‌ن به‌به‌هاى 18 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانیان كردوه‌.

جه‌ختیشیكردوەته‌وه‌ عێراق ئاینده‌یه‌كى پرشنگدارى هه‌یه‌ و خوازیاریشه‌ كه‌ به‌رهه‌مى وڵاتانى عه‌ره‌بى بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بازاڕه‌كانى عێراق.

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ش یه‌عروب ئه‌لقوزات وه‌زیرى پیشه‌سازیی و بازرگانى ئه‌رده‌ن رایگه‌یاند، عێراق هاوبه‌شێكى گرنگ و ته‌واوكه‌رى ئابوورى ئه‌رده‌نه‌ و هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌م ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیارى هه‌ڵگرتنى باج له‌سه‌ر هه‌نارده‌ى كاڵا و شمه‌كى ئه‌رده‌ن بۆ عێراق. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure