په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له‌باره‌ی پشووه‌كه‌ى سبه‌ینێ بڕیاریدا

هەواڵ / کوردستان :: 08/04/2018‌ :: 7023‌ جار بینراوە

تاگ :: پەرلەمان

دواڕۆژ، رێژنه‌ عه‌لى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت پشووه‌كه‌ى سبه‌ینێ قوتابخانه‌ و خوێندنگه‌كانى سنوورى په‌روه‌رده‌كه‌یان ناگرێته‌وه‌و ده‌وامى فه‌رمییه‌.

مه‌ریوان عومه‌ر، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، پشووه‌كه‌ى سبه‌ینێ 9ى نیسانى 2018 قوتابخانه‌ و خوێندنگه‌كانى سلێمانى سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ناگرێته‌وه‌.

سبه‌ینێ به‌هۆى ئازادكردنى عێراقه‌وه‌ پشووى فه‌رمییه‌، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى نزیكه‌ى دوو مانگه‌ بایكۆتى خوێندن كراوه‌، ئه‌و پشووه‌ پارێزگاى سلێمانى ناگرێته‌وه‌.

هاوكات سۆران عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌دواڕۆژی ڕاگه‌یاند هه‌رچه‌نده‌ به‌ بۆنه‌ى ئازادكردنى عێراقه‌وه‌ ساڵانه‌ ڕۆژى 9/4 كراوه‌ته‌ پشووى فه‌رمى له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام ئه‌مساڵ بڕیارماندا كه‌ ئه‌و پشووه‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن نه‌گرێته‌وه‌ له‌ سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە