داهاتى گه‌شتیاران له‌ جه‌ژنى نه‌ورۆز زیاتر له‌ 55 ملیۆن دۆلار بووه‌

هەواڵ / ئابوری :: 08/04/2018‌ :: 391‌ جار بینراوە

دواڕۆژ- رێژنه‌ عه‌لى
ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى ده‌كات، بۆ جه‌ژنى نه‌ورۆز، 185 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمى كوردستان و نزیكه‌ى 55 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاریش داهاتیان هه‌بووه‌.

نادر رۆستى، وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، له‌جه‌ژنى نه‌ورۆزدا 185 هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌ ناوچه‌كانى كوردستان كردووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌م دۆخه‌ى كوردستان زۆر باشبووه‌ و ئه‌و پلانه‌ی وه‌ك ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار داڕێژرابوو به‌باشى به‌ڕێوه‌چوو.
 
سه‌باره‌ت به‌ داهاتى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ش، ناوبراو وتى "ئێمه‌ بۆ هه‌ر گه‌شتیارێك واى ده‌خه‌مڵێنین كه‌ زیاتر له‌ 300 دۆلار خه‌رج ده‌كات، بۆیه‌ داهاته‌كه‌یان نزیكه‌ى 55 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاره‌، كه‌ ئه‌وه‌ش بۆ ئێستاى كوردستان داهاتێكى زۆر باشه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure