نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 08/04/2018‌ :: 292‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8ى نیسانى 2018، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار جێگیریی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار بە 120 هەزار و 550 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار جێگیربه‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار بە 120هەزار 550 دینار فرۆشرا، لە کاتێکدا دوێنێ بە 120 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەکرا". 

بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیەیە:

100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 550 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 148 هه‌زار دینار.
100 پاوه‌ند به‌ 168 هه‌زار و 500 دینار.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 24 هەزار دینار.
100 لیره‌ى توركى به‌ 30 هه‌زار دینار.

دوێنێش نرخى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100  دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 600 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 148 هه‌زار و 500 دینار.
100 پاوه‌ند به‌ 169 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 24 هەزار دینار.
100 لیره‌ى توركى به‌ 30 هه‌زار و 750 دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure