داوا ده‌كرێت مووچە له‌رێگه‌ى بانكه‌وه‌ دابه‌شبكرێت

هەواڵ / ئابوری :: 08/04/2018‌ :: 1137‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانکى ڕافیدەین ئاشكراى ده‌كات داواى لەسه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زرراوه‌كانى حکومەتى عیراق كردوه‌ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران بە ئەلیکترۆنى بکرێت و پشتگیرى بانکەکه‌شیانى بۆ ئەو کارە دەردەبڕێت.


ڕاگەیاندنى بانکى ڕافیدەین ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8ى نیسان لە بەیاننامەکەیدا ڕاگەیاندووە، داوا لە فەرمانگەکانى دەوڵەتى عێراق دەکەین هاوکاربن بۆ ئه‌وه‌ى موچەى فەرمانبەران بەشێوەى ئەلیکترۆنى دابەشکرنى موچەى مانگانە دابه‌شبكرێت، له‌برى ئه‌وه‌ى بە دەست به‌دابەشبکرێت.

بانکەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، دەتوانرێت لە ڕێگەى بە ئەلیکترۆنیکردنى موچەوە قەرزەکانى پێشینەکان و خزمەتگوزارییەکان و قەرزەکانى تر لەڕێگەى بانکەوە و بەشێوەی ئەلیکترۆنى بدرێتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure