كۆمسیۆن ئاڵوگۆڕکردن لە ناوی کاندیدەکان رادەگرێت

هەواڵ / عێراق :: 07/04/2018‌ :: 416‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،زریان محەمەد
ئەمڕۆ شەممە 7ی نیسانی 2018، کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی تەواوی پاڵێوراوانی لایەنە سیاسیەکانی بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی مانگی داهاتوو پەسەندکرد، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنیش دەڵێت "دوای پەسەندکردنی ناوەکان هیچ گۆڕانکارییەک ئەنجام نادرێت".


ڕزگار حەمە ئەمین جێگری سەرۆکی کۆمسۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە دواڕۆژی وت "کۆمسیۆن ڕەزامەندی داوە لەسەر تەواوی لیست و قەوارە و کاندیدەکان و بڕیاریشە ناوی کاندیدەکان بەڕەسمی بڵاوبکرێتەوە".

وتیشی "پێشتر ھەموو لایەنەکان ئاگادار کرابونەوە لەگۆڕینی کاندیدەکانیان و کاتێکی زۆریان پێدرابوو بۆ ئەو مەبەستە، ئەوەی کاری کردبوو بۆ گۆڕین بۆی جێبەجێ کراوەو ئەوەی نەیکردبوو مافی بەشداریکردنی لەدەستداوە، پاڵێوراویش ھەبووە کەموکوڕی لە مامەڵەکانیدا ھەبووە و پاشان کێشەکەی چارەسەرکراوە".

ئاماژەی بەوەشدا، لەئێستادا ناوی تەواوی کاندیدەکان خراوەتە ناو ئامێری دەنگداناوە کە ھەژماری دەنگەکان دەکات بۆیە ناتوانرێت ھیچ ئاڵوگۆڕێکی تێدا بکرێت و ھەر لایەنێکیش داوابکات بۆی ناکرێت چونکە پێشتر کاتی پێویستیان پێدرابوو.

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure