كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان
هەواڵ / کوردستان :: 07/04/2018 :: 972 جار بینراوە
دواڕۆژ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم پێشبینی كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ شەممە 7ى نیسان، شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بڵاوكرده‌وه و به‌پێى پێشبینیه‌كه‌ش، ئه‌مڕۆ له سه‌رجه‌م شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌ور و خۆر ده‌بێت.
هه‌ر به‌پێى پێشبینيهكهى كه‌شناسى، ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله‌ى گه‌رما له كه‌ركوك تۆمارده‌كرێت كه 27 پله‌ى سه‌دییه و نزمترین پله‌ى گه‌رماش له سلێمانى و دهۆك تۆمارده‌كرێت كه 12 پله‌ى سه‌دییه. هاوكات له به‌شێك له ناوچه شاخاوییه‌كان پێشبینى بارانێكى كه‌م ده‌كرێت.