کۆمسیۆن رەزامەندی لەسەر ژمارەی کاندیدەکانی هەڵبژاردن نیشاندەدات

هەواڵ / عێراق :: 06/04/2018‌ :: 305‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند "دوای پێداچونەوە و وردبینی بەشێوەیەکی کۆتایی رەزامەندی لەسەر خۆکاندید کردنی ٦٩٨٦ کەس بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق نیشاندراوە".

 
کۆمسیۆنەکە لە بەیاننامەیەکیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە بەشێوەی کۆتایی رەزامەندی لەسەر لیستی کاندیدانی هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی عێراق دەربڕیوە کە  بڕیارە ١٢ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت، ئەوەش دوای ئەوەی ناوەکان کە بەمەبەستی وردبینی و لێکۆڵینەوە نێردرابون بۆ دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری بۆ ریشەکێشکردنی بەعس و بەڕێوەبردنی دەلیلەکانی تاوان و وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و خوێندنی باڵا و پەروەردە گەڕێندرانەوە بۆ کۆمسیۆنەکە.


کۆمسیۆنەکە رونی کردۆتەوە کە ژمارەی کاندیدەکان گەیشتۆتە ٦٩٨٦ کە کە ٤٩٧٢ کاندیدیان پیاون و ٢٠١٤ شیان ژنن.


لەلایەکی دیکەوە فالح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی بەڕیاری دا بەراگرتنی راوەدوونانی ١٤ ریشسپی و کەسایەتی پارێزگای ئەنبار و پێشوازی کردنیان لە گەڕانەوەیان بۆ ناو کۆمەڵگەکەیان.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure