له‌چه‌ند ساڵی رابروودا 1.5 ملیۆن مرۆڤ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كوژراون

هەواڵ / جیهان :: 05/04/2018‌ :: 211‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
به‌رپرسێكی باڵای رووسیا ئاشكرایده‌كات، ته‌نها له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست 1.5 ملیۆن مرۆڤ كوژراون.


ڤاسیلی تروچین، جێگری به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕوبه‌رایه‌تی ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌ركانی رووسیا، له‌ میانی وته‌یه‌كدا له‌ كۆنگره‌ی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ مۆسكۆ رایگه‌یاند،  زانیاریی و خه‌مڵاندنه‌كانی هه‌ندێك له‌ شاره‌زایان ئاماژه‌ به‌ كوژرانی زیاتر له‌ 1.5 ملیۆن كه‌س له‌ ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن. 

وتیشی "زیاتر له‌ 15 ملیۆن كه‌س ئاواره‌بوون، له‌ دۆخی لاوازی ده‌وڵه‌ته‌كان و وێرانبوونیان، گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ زۆرێك له‌ ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بییه‌كان گه‌شه‌یان كردووه‌." 

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە