لە هەرێمی كوردستان 20 ژن سزای لەسێدارەدانیان هەیە

هەواڵ / کوردستان :: 04/04/2018‌ :: 311‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
مانشێتی ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ی نیسانی 2018ی بەشێک لە رۆژنامە كوردییه‌كان.

كوردستانی نوێ‌:

- یەكێتی بە 210 كاندیدەوە بەشداریی هەڵبژاردنی (نوێنەران) دەكات
- ئەمجارە توركیا شەڕ بە كۆسۆڤۆ دەفرۆشێت
  * ئەردۆغان بۆ سەرۆكی حكومەت: قەت لێت خۆش نابین
- سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی لە سیسی دەكات
- یەكێتی بەشداریی پرسەی دلۆڤان بارزانی كرد
- ژنە رۆژنامەنووسەكانی باكووری كوردستان دەستگیردەكرێن
- لە سلێمانی خەڵات بەخشرایە ئەو ژنانەی سەردانی عەفرین یان كرد
- لە هەرێمی كوردستان 20 ژن سزای لەسێدارەدانیان هەیە
- شەهرامی نازری لە سنە كۆنسێرتی سازكرد
- یەكەمین دیداری كاریكاتێری كوردی لە سلێمانی بەڕێوەچوو

خەبات:
- دوێنێ‌ یەكەم رۆژی پرسەی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی بەڕێوەچوو
- لیوا بەهجەت: ئەو هێزەی عێراق كە هاتوونەتە سنووری رەبیعە بۆ پاراستنی سنوورەكانە
- قایمقام و فەرمانگە حكومییەكانی سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان گەڕانەوە مەخموور
- سیداد بارزانی نوێنەری سەرۆك بارزانی بەشداری پرسەی پووری كۆسرەت رەسوڵ عەلی دەكات
- هەدەپە: سەرەخۆشیی لە نێچیرڤان بارزانی و گەلی كوردستان دەكەین
- پەرلەمانتارێكی كورد: جموجۆڵی داعش لە ناوچە داگیركراوەكانی كوردستان گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار
- یەكگرتوو: هەر حزبێكی كوردستان بارەگا لە خورماتوو بكاتەوە لە چوار كڵاشینكۆف زیاتری لانابێت
- هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە، پەروین بوڵدان: نابێت هیچ هونەرمەندێك لەگەڵ جەنگ و مەرگی مرۆڤدا بێت 
- جێنشینی سعودیە: ئیسرائیل مافی ئەوەی هەیە ببێتە خاوەنی دەوڵەتی خۆی
 * ئێران و ئیخوان و گرووپە توندڕەوەكان، سێكوچكەی شەڕن لە ناوچەكە
- ئەمریكا دوو بنكەی سەربازیی لە منبج دادەمەزرێنێت
- حەشدی شەعبی رێگری لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی شنگال دەكات
- لە سنووری پارێزگای سلێمانی چوار كەس بە تۆمەتی راوكردنەوە دەستگیر دەكرێن
- ئەو كەسانەی نامەی ماستەر و دكتۆرایان لە بواری ئەنفالدا نووسیوە خەڵات دەكرێن

ئاژانس:
- بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتی توركیا و سلێمانی وەفدێكی یەكێتی دەچێتە بەغدا
- نەوەی نوێ‌ و بزووتنەوەی گۆڕان لە شەڕێكی گەرمدان .. یەكتر بە رێككەوتن لەگەڵ پارتی تۆمەتبار دەكەن
- سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ: بە جلی مەدەنییەوە پەلاماری خۆپیشاندەران دراوە .. چاوەڕێی بەسزاگەیاندنی ئەو دوو كەسەین كە لە هەولێر لە مامۆستاكەیان دا
- هاوپەیمانان هاوكارییەكانیان بۆ پێشمەرگە رادەگرن
  * وەزارەتی پێشمەرگە: نازانین هاوپەیمانان لە 2018دا چییان بۆ پێشمەرگە پێیە
  * ئەمریكا تەنیا هێزەكە هاوكاریی ماددی و مەشق و راهێنانی بۆ هێزی پێشمەرگە ماوە
- وتەبێژی دەستەی لێپرسینەوە و دادوەریی عێراق بۆ ئاژانس: ئەوانەی دەستیان لە ئەنفالدا هەبووە ناهێڵین ببنە كاندیدی هەڵبژاردنەكان
- پارتی كار بۆ دروستكردنی بەرەیەك دەكات .. دەیەوێت بارزانی لە رێگەی بەغداوە بگەڕێنێتەوە
- ململانێی هەڵبژاردنی ئەم جارە لە دهۆك گەرم دەبێت
- پارێزگاری كاتیی كەركوك شارەكە پڕ دەكات لە "جبوور" 
  * گۆڕانكاری لە پۆستەكاندا كێشە دەخاتە نێوان عەشیرەتە عەرەبەكانەوە
- نوشتەی دەنگكۆكردنەوە سەری هەڵدا .. پاڵێوراوەكان پەنا بۆ جادوو دەبەن
- ئەركی پاراستنی رۆژئاوای كوردستان بە ئەوروپا دەسپێردرێت 
  * ئەمریكا لە رۆژئاوا 2 هەزار سەرباز، 10 سەربازگە و 2 بنكەی ئاسمانیی هەیە
- پزیشكێك نۆرینگەكەی بێبەرامبەرە 
  * وەزارەتی تەندروستی: پشتگیریی ناكەین
- هەوڵی تەقاندنەوەی شوێنەوارێكی هەڵەبجە دراوە
- زانكۆكانی هەرێم لەدوای هاوتا عێراقییەكانیانەوەن
- پەندەكانی جەنگی عێراق دوای 15 ساڵ

هەولێر:
- هەفتەی داهاتوو پێشمەرگە دەگەڕێتەوە كەركوك .. ژوورێكی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پێكدەهێنرێت
- عومەر سەید عەلی سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات
- كرێی خوێندن لە زانكۆ ئەهلییەكان دەدرێتە كوڕ و كچی شەهیدان و ئەنفالكراوان
- تەواوی هێزەكانی پەكەكە لە شنگال كشانەوە
- هێزە پیادەكانی سوپای توركیا 10 كیلۆمەتر هاتوونەتە ناو خاكی هەرێمی كوردستان
- نووسەرێكی بەناوبانگی تورك: توركیا مەترسییەكانی عەفرینی جوان نەخوێندەوە
- زیان گەیاندن بە موڵكی گشتی تاوانێكی گەورەیە
- لە هەولێر كەمپینێك لە دژی ئاو بەفیڕۆدان وەڕێ‌ خرا

هاوڵاتی:
- ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی داوا دەكەن بپارێزرێن
- ناكۆكە سیاسییەكان لە پرسەكاندا كۆدەبنەوە
- گۆڕان و كۆمەڵ و هاوپەیمانی رێككەوتنەكەیان نوێ‌ دەكەنەوە
  * یوسف محەمەد: هاوپەیمانی وتیان ناكرێت سەرۆكی لیستەكە و سەرۆكی هاوپەیمانێتییەكە لای گۆڕان بێت 
- بێدەنگی هەولێر ژنان دەیشكێنن
- هەندێك لە بەكارهێنەرانی فەیسبوك، حاجی كاروان تۆمەتبار دەكەن بەوەی كەیسێكی یاسایی بە ماچێك داخستووە
- ئەو ئەفسەرەی تا كاتی دەستگیركردن لەگەڵ ئۆجالاندا بوو بۆ هاووڵاتی: حافز ئەسەد رێگەی نەدا ئۆجالان بچێت بۆ كوردستان و قەندیل
- دوای 13 ساڵ ئێران رێگە بە بڵاوكردنەوەی رۆمانێكی شێرزاد حەسەن دەدا
- یادی نەوەد ساڵەی دامەزراندنی رێكخراوی ئیخوان موسلمین

وشە:
- گۆڕان دەیەوێ‌ بە پشتگیری لە خۆپیشاندانەكان چوار ساڵی رابردووی دابپۆشێت
- ئیسلامییەكانی كوردستان گرەو لەسەر دەنگی سۆفی و سەلەفییەكان دەكەن
- لە رۆژانی رابردوو زیاتر لە شەش هەزار قوتابی و نەخۆش روویان لە هەولێر كردووە
- یاسای بەگژداچوونەوەی سەرانی بەعس بچووكەكان دەگرێت و گەورەكان دەبەخشێت
- پەرلەمانتارێك: ئەنكەرە و بەغدا پێویستیان بە هاوكارییە بۆ سنوورداركردنی خەونەكانی كورد
- ئەمریكا داوای گەڕاندنەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان دەكاتەوە
- ستیڤن مانسفیلد: تەنیا شاخەكان دۆستی كورد نین و دڵنیام سەربەخۆ دەبن
- "لقی فێركردنی پزیشكی" وەك ئەزموونێكی نوێی بواری تەندروستی كوردستان دەكرێتەوە
- لە هەولێر ملیۆنێك و 200 هەزار كەس مافی دەنگدانیان هەیە و تا ئێستە 45%ی خەڵك كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە
- لە كەركوك و سەڵاحەدین كڕین و تۆقاندن بۆ دەنگدانی ناچاری ئاشكرا دەبێت



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure