بە بەشداریی دەزگای دواڕۆژ 21 ەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەڕێوەدەچێت

هەواڵ / که‌لتور :: 04/04/2018‌ :: 423‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
بڕیارە كاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی سبەینێ‌ پێنجشەممە 5ی نیسانی 2018، بیستویەكەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ، بە ئامادەبوونی روناكبیرانی كورد و میوانانی بیانی، لە هۆڵی تەوار لە سلێمانی دەستپێبكات و سێ‌ رۆژ بەردەوام بێت.

لەم خولەی فێستیڤاڵدا بێجگە لە وتار و شیعر و  لێكۆڵینەوەكان، پێشانگەیەكی فراوانیش بۆ كتێب، لە هۆڵی كتێبخانەی گشتی سلێمانی دەكرێتەوە كە دەزگای دواڕۆژ بۆ روناكبیری و راگەیاندن بە زیاتر لە 20 ناونیشان، شانبەشانی چەندین ناوەند و دەزگا و خانەی چاپ و بڵاوكردنەوە و وەرگێڕان، بەشداریی تێدادەكات و داشكانی بەرچاوی بۆ بەرهەمەكانی كردووە. 

خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵەكەی (بنكەی روناكبیریی گەلاوێژ) بە دروشمی (بەرەو تێپەڕاندنی چوارچێوە داخراوەكان) و بەناوی خولی (عەفرین)ەوە دەبێت.

ئه‌گه‌رچی بڕیار بوو وه‌ك هه‌موو ساڵه‌كانی تر، فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو به‌ڕێوه‌ بچێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌ هۆی خراپیی بارودۆخی سیاسی و قه‌یرانی داراییه‌وه‌ بۆ مانگی نیسان دواخرا و بڕیاریشە لەمەولا ساڵانه‌ لەم مانگەدا بەڕێوەببرێت.‌ 

به‌رنامه‌كانی فێستیڤاڵ به‌م جۆره‌ ده‌بن:
ڕۆژی یه‌كه‌م- پێنجشه‌ممه‌ 5/4/2018، كات 10ی سه‌رله‌به‌یانی
- كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵ
- كردنه‌وه‌ی پیشانگەی شێوه‌كاری له‌لایه‌ن گروپی هونه‌ریی دڵخواز ده‌رباره‌ی به‌رخودانی عه‌فرین
- وتاری سه‌رۆكی بنكه‌ی ڕووناكبیریی گه‌لاوێژ 
- وتاری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 
- وتاری سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی فێستیڤاڵ 
- چالاكیی هونه‌ریی له‌لایه‌ن تیپی هونه‌ریی میلـلیی لوڕ
- تێكستی شاعیری كورد شێركۆ بێكه‌س (به‌ سینه‌ما ڤیژن)
- تێكستی ژنه‌ شاعیری عه‌ره‌ب ئیكرام عه‌بدی
-  شیعرێكی فارسی له‌لایه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵـڵاهی
- كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌ی كتێب له‌ هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتیی سلێمانی

دیداری دوای نیوه‌ڕۆ، كات 3:30
دیداری شیعری به‌ ناوی شاعیری كۆچكردوو (ڕۆسته‌م باجه‌لان)
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆڕ: ته‌ڵعه‌ت تاهیر
*  مه‌ركانه‌ی شیرین- یوسف عه‌بدوڵڵا
*  كاتژمێره‌كان له‌ كۆتایی شه‌ودا ده‌ڕۆن- به‌ختیار ئۆغه‌ن
 * ژنبوون- سروه‌ عوسمان مسته‌فا
 * تا زه‌رده‌ی ئاوابوون به‌هێ- شه‌هرام هوژه‌بری
*  سه‌ده‌ی په‌رتبوو- محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
*  به‌ ئۆتۆمبێلێكی كۆن پیاسه‌ ده‌كه‌م- نسار مسته‌فا
  1,2,3,4,5,6,7,8,9,10,11,12,13,14,15,16,17,18,19-*-هێمن قوربانی
*  ئه‌ز دێ گونه‌هێن خوه‌ ده‌مه‌ بای- ئه‌لند باله‌ته‌ی
*  گۆرانیی غه‌مگین- ئاكار محه‌مه‌د
*  من و جه‌نگ- به‌ختیار شاره‌زووری
 * له‌ نه‌خۆشییه‌ك ده‌ترسم- داستان به‌رزان
*  ڕێگایه‌ك له‌ مندا گۆرانی ده‌ڵێ- به‌یان ئیبراهیم
*  من به‌پێوه‌ ده‌مرم- دیار سۆفی
*  براكان- حسێن له‌تیف
*  سنوره‌كانی هایكۆ و رۆژه‌ درێژه‌كان- داستان مارف
*  سه‌فه‌رێك له‌ هێڵی زه‌ماندا- بیژه‌ن ڕه‌حمانی

دیداری چیرۆك به‌ ناوی چیرۆكنووس (جه‌لیل كاكه‌وه‌یس)

ئه‌م چیرۆكانه‌ ده‌رچوون، به‌ڵام ناخوێنرێنه‌وه‌، ته‌نیا له‌ ساڵنامه‌ی گه‌لاوێژدا بڵاوده‌كرێنه‌وه‌:
*  مرۆڤی نوێ- هه‌ورین نه‌جات
*  قه‌ده‌ری ژین و ئه‌ڤین- حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا
*  ڕه‌ڤین- ئه‌حمه‌د جاسم
*  وێنه‌ تۆزلێنیشتووه‌كانی براكه‌م- سیروان كه‌ریم
 * لاتێغائیل- هه‌ڵمه‌ت حسێن
*  دوو ئێواره‌ی ئاسایی- كاروخ فه‌همی
 * ڕوئیا- ڤیدا قادری 
* جانتاكه‌م له‌ كوێ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌- سواره‌ نه‌جمه‌دین

رۆژی دووه‌م – هه‌ینی 6/4/2018، كات 10ی سه‌رله‌به‌یانی
توێژینه‌وه‌ عه‌ره‌بییه‌كان
دیداری د. فالح عەبدولجەبار
ته‌وه‌ری: “وه‌رگێڕانی ئه‌ویدی له‌ ڕووی كولتوورییه‌وه‌”
پانێلی یه‌كه‌م: كات 10 تا 11:15
به‌ڕێوه‌به‌ری پانێل: عه‌بدولڵا تاهیر به‌رزنجی
د.فه‌رید زاهی: له‌ زمانێكه‌وه‌ بۆ زمانێكی دی، مه‌كری وه‌رگێڕان و گه‌مه‌ی مانا
فازل سامر: وه‌رگێڕان له‌ نێوان وردبوونه‌وه‌ له‌ ده‌ق و وردبوونه‌وه‌ له‌ ئه‌ویدی
ڕفعه‌ت سه‌لام: وه‌رگێڕانی شیعر، وه‌رگێڕانی رۆح
عەبدولستار به‌یزانی: وێنه‌ی ئه‌ویدی له‌وه‌رگێڕاندا، پۆست شۆڕشی په‌یوه‌ستكاری

پانێلی دووه‌م: 11.30 تا 12.45
به‌ڕێو‌ه‌به‌ری پانێل: د.نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د
سه‌عد محه‌مه‌د ڕه‌حیم: وه‌رگێڕانی ئه‌ویدی و ساته‌وه‌ختی ونبووی ڕۆشنگه‌ری
سه‌ڵاح ئه‌لوه‌دیع: وه‌رگێڕان وه‌ك بریارلێدانێك له‌ ئه‌ویدی و جیاوازی
ئیكرام عه‌بدی: وه‌رگێڕان و ئیشكالییه‌تی كولتوورویستی
ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌هاوی: چامه‌ زمانی كۆكراوه‌ی ده‌ریا و شه‌پۆلی مرۆڤه‌كانه‌

دیداری دوای نیوه‌ڕۆ- كات 3.30
پانێلی: بابه‌ته‌ فارسییه‌كان
به‌ڕێوه‌به‌ری پانێل: مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
- محه‌مه‌د محه‌مه‌د عه‌لی: كولتوور له‌ ڕوانینێكی تره‌وه‌
- مه‌هدی غه‌برایی: رۆڵی ئه‌ده‌بیات له‌ په‌یوه‌ندییه‌ كولتورییه‌كاندا
 -عه‌لی نه‌جات عه‌لی: دیارده‌ناسی نه‌فره‌تی ره‌گه‌زی
- ره‌زا عابد: شكۆی شه‌هاده‌تی رۆشنبیری
- محه‌مه‌د قاسمزاده‌: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی شاعیری ئێرانی نوێخواز نیمایۆشیج
سەرلەبەیانی رۆژی سێیەمی فێستیڤاڵیش دیداری لێكۆڵینەوە كوردییەكان بەڕێوەدەچێت ‌و پاشنیوەڕۆیش مەراسیمی كۆتایی فێستیڤاڵ دەبێت كە تێیدا وێڕای وتاری كۆتایی فێستیڤاڵ، چەند چالاكیی هونەری ئەنجام دەدرێن و خەڵاتی (فوئاد مەجید میسری) بە رۆماننووسێكی كورد و خەڵاتی (كوردستان) بە داهێنەرێكی بیانی پێشكەشدەكرێت. پێش كۆتاییش وتاری لیژنەكانی هەڵسەنگاندن پێشكەش دەكرێن و بە دابەشكردنی خەڵاتی یەكەم و دووەم و سێیەمی فێستیڤاڵ و هەروەها بەخشینی خەڵات بە میوان و نووسەران، كۆتایی بە چالاكییەكانی فێستیڤاڵ دەهێنرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure