ئەمشەو بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

هەواڵ / کوردستانی :: 03/04/2018‌ :: 899‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌ 3ی نیسان بەهۆى هاتنى نزمە پاڵەپەستۆى دەریای سور و کشانەوەى بەرزە پاڵەپەستۆى تورکیا پێشبینى دەکرێت نمە بارانێک لە هەولێر و ناوچە شاخاویەکانى دهۆک ببارێت.


بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسى به‌شى پێشبینى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "پێشبینی دەکرێت ئەمشەو بەهۆى هاتنى نزمە پاڵە پەستۆى دەریای سور و کشانەوەى بەرزە پاڵەپەستۆى تورکیا نمە بارانێک لە هەولێر و ناوچە شاخاویەکانى دهۆک ببارێت".

وتیشى "باران بارینه‌كه‌ تا كاتژمێر 3ى به‌ره‌به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و بری 0.5 تا 1 ملم باران ده‌بارێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سبەی بەیانییەوە ئه‌و نزمه‌ پاڵه‌ په‌ستۆیه‌ بەرەو پارێزگاى سلێمانى دەڕوات و بەهەمان شێوە بارانبارین به‌ شێوه‌ى نمه‌ باران دەستپێدەکات دواتر كۆتایى پێدێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure