برنجى ئه‌مریكى دابه‌شده‌كرێت

هەواڵ / ئابوری :: 04/04/2018‌ :: 588‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا دانوستاندنه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن بۆ كڕینى برنجى ئه‌مریكى.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3ى نیسان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق رایگه‌یاندووه‌ "له‌ ئایینده‌یه‌كى نزیكدا ده‌ستده‌كه‌ن به‌ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان بۆ كڕینى برنجى ئه‌مریكی و دابه‌شكردنى له‌چوارچێوى كۆبوونى مانگانه‌ به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا".

وه‌زاره‌تى بارگانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌به‌رهه‌مى ناوخۆیی 200 هه‌زار ته‌ن شه‌كر و 71 هه‌زار ته‌ن زه‌یتى كڕیوه‌ كه‌ له‌ كارگه‌كانى ناوخۆ به‌رهه‌م هاتووه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure