پوتین گەیشتە تورکیا

هەواڵ / جیهان :: 03/04/2018‌ :: 531‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا بەمەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی وێستگەیەکی ئەتۆمی لە شاری (مەرسین)ی تورکیا گەیشتە ئەنقەرە.


پوتین لەو سەردانەیدا کە لەگەڵ هەشت وەزیری روسیا بۆ تورکیا ئەنجامیدەدات بڕیارە بەشداری لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی یەکەم وێستگەی ئەتۆمی لە شارۆچکەی (ئاککویو)ی نزیک شاری مێرسین بکات کە لەلایەن کۆمپانیا روسییەکانەوە جێبەجێ دەکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان بەتەواوبوونی پڕۆژەکە وێستگە ئەتۆمییەکە لەتوانایدا دەبێت کە 4800 مێگاوات کارەبا بەرهەم بێنێت و بۆ ماوەی 60 ساڵ کاردەکات. 

وا چاوەڕێ دەکرێت وێستگەکە ساڵی 2023 دەست بەبەرهەمهێنانی وزە بکات و 10%ی پێداویستی کارەبای تورکیا پڕبکاتەوە.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure