بانگەشەی هەڵبژاردن له‌هه‌رێمی كوردستان دواخرا

هەواڵ / کوردستان :: 02/04/2018‌ :: 946‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
ئەندامێکی کۆمسیارانی عێراق رایدەگەیەنێت کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەفەرمی رەزامەندیدا بۆ دواخستنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان لەعێراق و رۆژێک دوایخست.


سەعید کاکەیی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە دواڕۆژی راگەیاند، بانگەشەی هەڵبژاردنەکان لە خوار و ناوەراستی عێراق رۆژی 14ی نیسان دەستپیدەکات، بەڵام لەهەرێمی کوردستان رۆژێک دواخراوەو خراوەتە رۆژی 15ی نیسان.

له‌باره‌ى هۆكارى دواخستنه‌كه‌ى له‌هه‌رێمی كوردستان، وتی "بەهۆی ئەوەی رۆژی 14ی نیسانی هەموو ساڵێک ساڵیادی ئەنفال ده‌كرێته‌وه‌، بۆیە بانگەشەکان لەو رۆژەدا لەهەرێم دەستپێناکەن و خراوه‌ته‌ رۆژێک دواتر واتا 4/15".

بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە گشتییەکانی عێراق رۆژی 12 ئایاری 2018 دیاریکراوەو نزیکەی مانگێک پێش ئەو وادەیەش بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دەستپێدەکات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure