نرخى دۆلار به‌كاتى داخستن

هەواڵ / ئابوری :: 02/04/2018‌ :: 357‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2ى نیسان، له‌ داخستنى بازاڕەکانی دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار جۆرێك جێگیریى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار  و 800 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌راورد به‌ نرخى كردنه‌وه‌ بازاڕ جۆرێك له‌ جێگیرى به‌خۆیه‌وه‌ بینى گۆڕانكارى ئه‌وتۆى به‌سه‌ردا نه‌هات و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 800 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.750 دینار فرۆشرا.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120.750 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازار نرخی 100 دۆلار بە 120.800 دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure