ڕۆژنامەی چاودێر رادەگیرێت

هەواڵ / کوردستان :: 02/04/2018‌ :: 386‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ، زریان محەمەد
ئەمڕۆ 2ی نیسانی 2018 ڕۆژنامەی چاودێر دواژمارەی خۆی بڵاوکردەوە و بۆ لەمەودوا کاری ڕۆژنامەکە دەوەستێنرێت.

سامی هادی، سەرۆكی دەزگای رۆشنگەریی چاودێر بەدواڕۆژی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ دواژمارەی ڕۆژنامەی چاودێر دەرچوو بەژمارە 651 کە لەدوای ئەم ژمارەیەوە ڕادەگیرێت".

وتیشی "وەک ھەموو دەزگاکانی تری کوردستان ھۆکاری سەرەکی ئێمەش قەیرانی دارایی ناچاری كردین، جارێ‌ دەمانەوێت وەكو رۆژنامەی هەفتانە، چاودێر ڕابگیرێت ‌‌و بگوازینەوە بۆ رۆژنامەی رۆژانەی ئەلیكترۆنی".

لە 4ی تشرینی یەکەمی 2004 هەفتەنامەی چاودێر دەرچوو، لەوکاتەوە تائێستا (651) ژمارەی دەرچووە کە (13) ساڵ‌ و (6)  بەردەوامبوو.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure