ئه‌مڕۆ پاره‌ى هاندانى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى دابه‌شده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 02/04/2018‌ :: 995‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى 
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ 2ی نیسانی 2018 ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنى پاره‌ى هاندانى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌ سنورى پارێزگاى هه‌ولێر. 

به‌پێى راگه‌یەنراوێكى نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ولێرى فێركارى ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ پاره‌ى هاندانى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌ سنورى هه‌ولێر دابه‌شده‌كرێت. 

هاوكات سامان به‌رزنجى، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى هه‌ولێر به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، پاره‌كه‌ ئه‌مڕۆ بڕیارى له‌سه‌ر دراوه‌ دابه‌شبكرێت و سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌. 

دابه‌شكردنى پاره‌ى هاندانى كارمه‌ندان و پزیشكانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌ نوسراوى رەسمى بڕیاریدا چوار ملیار و سه‌د ملیۆن دینار وه‌ك هاندان دابه‌شبكات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە