نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 02/04/2018‌ :: 232‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 2ى نیسانى 2018، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار دابەزینی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار بە 120 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابه‌زینى بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 120هەزار 750 دینار فرۆشرا، لە کاتێکدا دوێنێ بە 120 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەکرا". 

بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیەیە:
100  دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 750 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 149 هه‌زار دینار.
100 پاوه‌ند به‌ 168 هه‌زار و 500 دینار.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 24 هەزار دینار.
100 لیره‌ى توركى به‌ 31 هه‌زار و 500 دینار.

دوێنێش نرخى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 850 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 148 هه‌زار 500 دینار.
100 پاوه‌ند به‌ 168 هه‌زار 500 دینار.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 24 هەزار دینار.
100 لیره‌ى توركى به‌ 31 هه‌زار دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure