گەندەڵی فه‌رمانده‌ سەربازییەکانی کەرکوک و خورماتوو ئاشکرادەکرێت

هەواڵ / عێراق :: 31/03/2018‌ :: 581‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند  زانیاریان هەیە بەشێک لەهێزە سەربازییەکانی عێراق لەکەرکوک و خورماتوو تێوەگلاون لەوەگرتنی سەرانەی نایاسایی و دزینی نەوت و دەستگیرکردنی هەڕەمەکی.


حاکم زاملی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەمیانی سەردانێكیدا بۆ قه‌زاى خورماتوو بەرۆژنامەنوسانی وت "هەواڵگری وەزارەتەکانی ناوخۆو بەرگری راسپێردراون چاودێری فەرماندەو ئەفسەرو کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان بکەن و لەبارەی سەرپێچییەکانیش راپۆرتێک دەدەمە سەرۆک وەزیران".

ئاماژەی بەوەشکرد کە سەرقاڵبوونی هیزە ئەمنییەکان بەدزین و سوکایەتیپێکردن بەهاووڵاتیان خزمەت بە دەوڵەت ناکات و ئەنجامی باشی نابێت، هه‌ر ئەو هۆکارانەش بوونەهۆی کەوتنی موسڵ و ماڵوێرانییەکانی دواتر".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure