ژاپۆن 32 محه‌ویله‌ى كاره‌با پێشكه‌ش به‌ پارێزگای سلێمانی ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 31/03/2018‌ :: 580‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (یۆنامى) له‌ عێراق ئاشكراى ده‌كات، له‌سه‌ر خه‌رجى حكومه‌تى ژاپۆن، 32 محه‌ویله‌ى كاره‌باى پێشكه‌ش به‌ پارێزگاى سلێمانى ده‌كات.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق (یۆنامى) ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 31ى ئازار رایگه‌یاند، له‌ چوارچێوه‌ى پرۆگرامه‌كانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كان، له‌سه‌ر بودجه‌ى حكومه‌تى ژاپۆن، ژماره‌یه‌ك محه‌ویله‌ى كاره‌باى پێشكه‌ش به‌ پارێزگاى سلێمانى ده‌كات.

یۆنامى رونیكردووەته‌وه‌ كه‌ ئه‌و محه‌ویله‌ى كاره‌بایانه‌ خزمه‌تگوزارى كاره‌با بۆ نزیكه‌ى 10 هه‌زار كه‌س دابین ده‌كات.

سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌ حكومه‌تى ژاپۆن رایگه‌یاند به‌به‌هاى 6.3 ملیۆن دۆلار كۆمه‌ك هاوكارى پێشكه‌ش به‌ عێراق ده‌كات، له‌ پێناو باشتركردنى گوزه‌رانى دانیشتوانى عێراق به‌تایبه‌تى ناوچه‌ تازە ئازادكراوه‌كان. 

هه‌ر وه‌ك حكومه‌تى ژاپۆن 100 ملیۆن دۆلار (118.6 ملیار دینار)ى وه‌ك مینحه‌یه‌ك له‌ چوارچێوه‌ى بودجه‌ى ته‌واوكارى بودجه‌ى ساڵى 2017 پێشكه‌ش به‌ عێراق كردووه‌، بۆ جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له‌ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure