چۆن بە ئەرێنی بمێنیتەوە؟

هەواڵ / چاوی تۆ :: 31/03/2018‌ :: 417‌ جار بینراوە

وه‌رگێڕانى: رۆدان بورهان ئەحمەد
توانای مانەوە بە ئەرێنی، گرنگترین چالاكییە كە بتوانین پەرەی پێبدەین. بۆچی؟ هۆكارەكەی ئەوەیە ئێمە زۆربەی كاتەكانی تەمەنمان بە ئامادەكاریی بۆ بەجێهێنانی مەبەستێكی دییاریكراو بەسەردەبەین. هەموو كەسێك خەونێكی هەیە، هەموو كەسێك لە ناخیدا دەیەوێت كارێكی گرنگ ئەنجمبدات. كێشەكە ئەوەیە، یەكەم: ژیان قورسە و دووەمیش دانانی ئامانجێكە كە چەندین ئاستەنگی لەبەردەمدا پەیدادەبێت. هەندێك خەڵك ڕێگە بەو ڕووبەڕووبوونەوانە دەدات كە ئەو ژیانەی بە ڕاستی دەیانویست لێیان ببات. زۆربەی خەڵك هەرگیز لە توانایاندا نییە لە خەونەكانیان تێبگەن. 

پاش خوێندنەوەی ئەمە، سەختە بە ئەرێنی بیربكەیتەوە, وانییە؟ هەندێ كات ئەو ڕاستییە سەیرە، بەڵام گرنگە بیزانیت. ئەگەر دەتەوێت دەستكەوتێكی گەورە بەدەستبێنیت, ئەگەر دەتەویت باشترین جۆری ژیان تاقیبكەیتەوە, كەواتە خۆت ئامادە بكە بۆ شكستی یەك لەدوایی یەك. مانەوەت بە ئەرێنی لە كاتێكی ئەوهادا ئاسان نییە. ئەمە ئەوە ڕووندەكاتەوە بۆچی چەندین كەس لە بەدیهێنانی خەونەكانیان پاشگەزبوونەتەوە. كەواتە چۆن ئەرێنی دەمێنیتەوە بەبێ گوێدانە ئەو ڕووبەڕووبوونەوانەی بەرەنگارت دەبنەوە؟ ئەمە پەیوەندیی هەیە بە چۆنێتی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەلومەرجێك كە بەرەنگارت دەبێت و چۆن جەختی لێدەكەیتەوە. هەرچەندێك هەلومەرج خراپ بێت هەموو كاتێك دەتوانیت شتێكی باشی تێدا بدۆزیتەوە، كەواتە سەرەتا دەبێت چی بكەیت؟ 

ئەمە بە جەختكردنەوە لە شتە باشەكان دەست پێدەكات. تەنانەت ئەگەر ئیشەكەت لە دەستدابێت یان لە ماڵ دەركرابیت، هەر ئەتوانیت بە ئەرێنی بمێنیتەوە. من ناڵێم كارێكی ئاسان دەبێت، بەڵام بیر لەو هۆكارە بكەرەوە كە ئەم شێوازە هەڵدەبژێریت. ئەگەر تۆ تەنها جەخت لەوە بكەیتەوە: چەند هەلومەرج خراپە و چەند ژیان سەختە و چۆن هەرگیز پشوویەك بەدەستناهێنیت و چۆن شتەكان دەبێت باشتر بن؟ ئەتوانیت هەر بە ئەرێنی بمێنیتەوە هەرچەندێكیش هەلومەرج بەرەو خراپبوون بڕوات؟ بەدڵنییاییەوە وایە. ئەگەر ئەوە ڕاستە, بۆچی خۆتی بۆ ماندوو دەكەیت تا بە شێوەیەكی ئەرێنی بیربكەیتەوە؟ هۆكارەكەی ئەوەیە ئەگەر ئەنجامی بدەیت, ئەوا چانسێك هەیە بۆ ئەوەی شتەكان باشتر بكەیت. خۆئەگەر ئەوە ئەنجام نەدەیت ئەوا شتەكان زۆربەی كات خراپتر دەبن.

بزانیت چۆن ئەرێنی بیت، وات لێدەكات لەهەر ڕووبەڕووبوونەوەیەكدا كە كەسانی تر شكستییان تێدا هێناوە سەركەوتوو بیت. كەواتە تۆ دەتوانیت چی بكەیت؟ دەتوانیت ئەو كتێبانە بخوێنیتەوە كە (ئەرێنی)ین یان ئەو گۆرانییانەی كە وشەكانی (ئەرێنی)ین.

ئەوە بزانیت كە ڕووبەڕووبوونەوەكان بەشێكن لە ژیان و هەموو خەڵك دەبێت پێیدا تێپەڕن. ئەمە وا دەكات گەیشتن بە ئامانج ئەو هەموو هەوڵەی بوێت. ئەگەر تۆ لە تواناتدا بێت ئەوەی لە ژیانتدا دەتەوێت بەبێ‌ هەوڵدان دەستدەكەون, ئەوكاتە سەركەوتن ئەو چێژەی نابێت. ئەوە بێنە بە خەیاڵتدا كە وەرزشێك دەكەیت و سەردەكەویت بەبێ ئەوەی هیچ كەسێك بەرەنگارت بووبێتەوە, سەردەكەویت بەبێ ئەوەی هیچ جێ پەنجەیەك جێبهێڵیت. هەستی بردنەوە چۆنە؟ ئێستا بیهێنە پێشچاوت كە ڕووبەڕووی ڕكابەرێكی بەهێز دەبیتەوە و ڕاتدەكێشێت بۆ ئاستی خۆی. هەستی بردنەوە چۆنە؟ كاتێك پەیوەندیی بەوەوە هەیە. كەواتە مانەوەت بە (ئەرێنی) كارێكی هۆشمەندانەیە. هەروەها خوویەكە دەتوانیت پەرەبسێنیت لەجیاتی بیركردنەوە. 

كاتێك ڕووبەڕووبوونەوەیەك دەستپێدەكات بڵێ "بۆچی من؟" یان شتێكی وەك ئەوەی بڵێت "ئەمەخۆش بوو روویدا". ژیان دەربارەی سەركەوتنە بەسەر ئاستەنگەكاندا. فێربوونی رازیبوون بە ڕاستی هەر ئەوەندەی ئەنجامتدا ئیتر مانەوەت بە (ئەرێنی) بەرامبەر هەر ڕووبەڕووبوونەوەیك كارێكی ئێكجار ئاسان دەبێت. 

س: motivationalwellbeing



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure