رێگەی نێوان خورماتوو - کفری داخرا

هەواڵ / کوردستان :: 31/03/2018‌ :: 964‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
هێزە ئەمنییەکانی عێراق رێگەی نێوان قەزای خورماتوو - کفرییان بەڕووی هاتوچۆی هاووڵاتیاندا داخستوە، فەرماندەیەکی حەشدی شەعبیش هۆکارەکەی ئاشکرادەکات.

عەلی حسێنی، فەرماندە لە میحوەری باکوری حەشدی شەعبی ئەمڕۆ شەممە 31ی ئازار بەدواڕۆژی وت "لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە رێگەی نێوان قەزای خورماتوو داقوق داخراوە و هۆکارەکەی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازییە لەسنورەکە".

وتیشی "ئۆپراسیۆنەکە باشور و باشوری رۆژئاوای قەزای خورماتوی گرتوەتەوە و هێزەکانی سوپا و حەشدی شەعبی تێیدا بەشدارن".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure