نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 31/03/2018‌ :: 228‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 31ی ئازاری 2018، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و 100 دۆلار بە 121 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 121 هەزار دینار فرۆشرا لە کاتێکدا دوێنێ بە 120 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەکرا". 

بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیەیە:
100 دۆلار به‌ 121 هه‌زار دینار.
100 یۆرۆ به‌ 149 هه‌زار دینار.
100 پاوه‌ند به‌ 169 هه‌زار و 500 دینار.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 24 هەزار و 250 دینار.
100 لیره‌ى توركى به‌ 31 هه‌زار دینار.

دوێنێش نرخى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100  دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 900 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 149 هه‌زار دینار.
100 پاوه‌ند به‌ 170 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 24 هەزار دینار.
100 لیره‌ى توركى به‌ 30 هه‌زار و 500 دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە