مانگی نیسان کۆمسیۆن ناوی کاندیدەکان پەسەند دەکات

هەواڵ / عێراق :: 30/03/2018‌ :: 304‌ جار بینراوە

داواڕۆژ
ئەندامێکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای دەکات، دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری کاری خۆیان لەسەر ناوی کاندیدی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق تەواوکردووە، تەنها رێوشوێنێکی ئیداریی کەمی ماوە، سەرەتای مانگی نیسان کۆمسیۆن ناوی کاندیدەکان پەسەند دەکات.


سەعید کاکەیی ئەندامی ئەنجومەنی کومسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی  هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بەداوڕژی ڕاگەیاند، دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری کاری خۆیان لەسەر ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق تەواوکردووە، کە بڕیارە لە 12ی ئایاری ئایندەدا بەڕێوەبچێت.


وتیشی "هەموو لیستی ناوی کاندیدەکان کەلە دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری گەڕاوەتەوە بۆ کۆمسیۆن، ئەنجومەن رەوانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کردووە، پێش 1ی نیسان دەگەڕێتەوە بۆ کۆمسیۆن".


جەختیشکردەوە "ئەجومەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان ڕۆژی یەکی مانگی نیسان ڕەزامەندی لەسەر ناوی ئەو کاندیدانە دەدات، کە یاسای ریشەکێشکردنی بەعس و یاساکانی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری  نایانگرێتەوە و دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن".




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure