بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ساتى شكانى بایكۆت و كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى نه‌خۆشخانه‌كانى راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: 29/03/2018‌ :: 10280‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرجەم بەڕێوەبەرەکانیان ئاگادارکردووەتەوە رۆژی یەکشەممەی ئایندە نەخۆشخانەکان بکەنەوە.


سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، بە دواڕۆژی وت "لەدوای کەمکردنەوەی رێژەی پاشەکەوتی مووچە حکومەت داوای لێکردووین دەرگای نەخۆشخانەکان بکەینەوە".

وتیشی "لەبەر بەرژەوەندی هاوڵاتیان سەرجەم بەڕێوەبەر و سەرۆک بەشەکانمان ئاگادارکردۆتەوە لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوەوە دەرگای نەخۆشخانەکان بکەنەوە".

ئەم وتانەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەکاتێکدایە، لە رۆژی 20ی ئازار-ەوە کارمەندانی تەندروستی لە سنوری پارێزگای سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردووە و رۆژانە لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شارەکە خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن و داوای لابردنی سیستمی پاشەکەوت لە حکومەت دەکەن.

لەدوای کەمکردنەوەی رێژەی پاشەکەوتی مووچەش کارمەندانی تەندروستی و مامۆستایان و فەرمانبەران بڕیارەکەی حکومەتیان رەتکردوە و رایانگەیاند، درێژە بە بایکۆت دەدەن تا سیستمی پاشەکەوتی مووچە نەمێنێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure