رونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر جۆرێكی ده‌رمان ده‌درێت

هەواڵ / کوردستانی :: 29/03/2018‌ :: 654‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
دوای دروستبوونی گومان له‌سه‌ر ده‌رمانی (Heptadine syrup) و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی ده‌رمانه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه‌ تێیدا وا ده‌ركه‌وتووه‌ ده‌رمانه‌كه‌ ئێكسپایه‌ره‌و رێكه‌وتی نوێشی له‌سه‌ر دراوه‌، كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمان له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌. 


له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌دا، كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمان له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، كه‌ دوای به‌دواداچوون ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ده‌رمانه‌كه‌ (Heptadine syrup) ته‌نها رووكه‌شی كارتۆنه‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام شوشه‌ی ناو كارتۆنه‌كه‌ی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ شوشه‌ی ناو كارتۆنه‌كه‌ ژماره‌ی تایبه‌تی ده‌رمانه‌كه‌ و به‌رواری به‌سه‌رچوونی هیچ كێشه‌ی نییه‌.

له‌به‌شێكی تری رونكردنه‌وه‌كه‌ى كۆنتڕۆڵی جۆری هاتووه‌ "دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بۆ ئه‌و دوو به‌رواره‌ی له‌سه‌ر ڕووكه‌شی كارتۆنه‌كه‌ هه‌یه‌، كه‌ ده‌ركه‌وت ته‌نها هه‌ڵه‌ی چاپ بووه‌ له‌ چه‌ند پاكه‌تێك له‌ كارگه‌ی دروستكردنی ده‌رمانه‌كه‌، به‌ڵام ده‌رمانی ناو شوشه‌كه‌ كه‌ له‌ رووی زانستیه‌وه‌ ته‌واوه‌و له‌ به‌شی پشكنینی كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رچووه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure