بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن دواخرا

هەواڵ / کوردستان :: 29/03/2018‌ :: 1771‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ماوه‌ى چوار رۆژ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقى دواخست.

رزگار حاجى، جێگرى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، بڕیاردراوه‌ ماوه‌ى ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن له‌ 10ى نیسان بۆ 14ى نیسان دوابخرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆى هه‌ندێك هۆكارى ته‌كنیكی كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ كۆمسیۆنه‌وه‌ هه‌یه‌.

بڕیاربوو رۆژى 10-4-2018 بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستپێبكات و رۆژى 10-5-2018 كۆتایى بێت، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ رۆژى 12-5-2018 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure