پشكنینی DNA بۆ خێزانی منداڵه‌ ونبووه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجامده‌درێت

هەواڵ / کوردستان :: 29/03/2018‌ :: 285‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لی حه‌مه‌ سه‌عید
به‌ مه‌به‌ستی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی منداڵه‌ ونبووه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ و چاره‌نووسی ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ خۆیان به‌ منداڵی ونبووی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ناسێنن، چه‌ند ڕۆژێكه‌ ده‌ستكراوه‌ به‌ پشكنینی DNA بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌ منداڵیان لێ ونبووه‌ و دواتر  ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.


لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌،به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند" پاش هه‌وڵێكی زۆری كۆمه‌ڵه‌كه‌مان به‌ مه‌به‌ستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی منداڵه‌ ونبووه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌، دواجار به‌ بڕیاری دادگا و له‌ژێر چاودێری یاساییدا چه‌ند ڕۆژێكه‌ ده‌ستمانكردووه‌ته‌وه‌ به‌ وه‌رگرتنی نمونه‌ی خوێن له‌و خێزانانه‌ی كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌كاتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ منداڵییان لێ ونبووه‌".

وتیشى" ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ ئه‌نجام ده‌درێت بنه‌مایه‌كی یاسایی دروستی هه‌یه‌ و ڕێگه‌ نادات به‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی پێشوو له‌دۆزینه‌وه‌ی منداڵه‌ ونبووه‌كاندا، چونكه‌ ئه‌مجاره‌ پشكنینی DNA له‌ سه‌نته‌رێكی وڵاتی به‌ریتانیا ئه‌نجام ده‌درێن و هه‌ر له‌وێش ڕاستی و دروستی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان یه‌كلاده‌كرێنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ متمانه‌یه‌كی زیاتر لای ئه‌و خێزانانه‌ دروست بكات كه‌ به‌ دوای دۆزینه‌وه‌ی منداڵه‌كانیانه‌وه‌ن".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure