كه‌شناسى: له‌مڕۆوه‌ بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 29/03/2018‌ :: 339‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ئه‌مڕۆ 29ی ئازاری تاوه‌كو رۆژى شه‌ممه‌ بارانبارین له‌هه‌رێمى كورستان به‌رده‌وام ده‌بێت.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاوکردەوە و به‌پێى پێشبینییه‌كانیش ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەور دەبێت، ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە، خێرایی با زیاد دەبێت و رێژەی تۆز و خۆڵ بەرزدەبێتەوە.

به‌پێى كه‌شناسى سبەی ھەینی لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێم لە کاتەکانی بەیانی زوو باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بە لێزمە باران دەبارێت و ئەگەری پەیدابوونی ھەورە تریشقەش ھەیە، پلەی گەرماش 4 تا 7 پلە نزمدەبێتەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە