نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 29/03/2018‌ :: 205‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29ی ئازاری 2018، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار نزمبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و 100 دۆلار بە 120 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەكرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار نزمبوونەوەی بە خۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 120 هەزار و 900 دینار فرۆشرا لە کاتێکدا دوێنێ بە 121 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەکرا". 

بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیەیە:
100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 900 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 149 هه‌زار دینار.
100 پاوه‌ند به‌ 170 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 24 هەزار دینار.
100 لیره‌ى توركى به‌ 30 هه‌زار و 500 دینار.

دوێنێش نرخى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار به‌ 121 هه‌زار و 300 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 150 هه‌زار و 250 دینار.
100 پاوه‌ند به‌ 171 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 24 هەزار و 250  دینار.
100 لیره‌ى توركى به‌ 31 هه‌زار و 250 دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە