په‌یامنێره‌كه‌ى دواڕۆژ له‌ هه‌ولێر ئازادكرا

هەواڵ / کوردستان :: 28/03/2018‌ :: 345‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
پاش ده‌ستگیركردنى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ خۆپیشانده‌رانى هه‌ولێر، په‌یامنێرى دواڕۆژ له‌و شاره‌ ئازادكرا.


به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28ى ئازارى 2018 خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ولێر بۆ چواره‌م رۆژ درێژه‌ى كێشا، هانا ئیسماعیل ناسراو به‌ (هانا چۆمانی) رۆژنامه‌نوسی سایتى دواڕۆژ-یش كه‌ به‌مه‌به‌ستی روماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كه‌ چبووه‌ نزیك خۆپیشاندانه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر و رۆژنامه‌نوسی تر ده‌ستبه‌سه‌ركرا

(كه‌مێك پێش ئێستا) هانا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ئازادكرا.

به‌ درێژایى چوار رۆژى خۆپیشاندانه‌كان له‌ هه‌ولێر، تیمى دواڕۆژ روماڵى خۆپیشاندانه‌كانى كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ روبه‌ڕووى رێگرى كرانه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ پێشتر هانا چۆمانی وتی "لە رۆژی یەكەمی خۆپیشاندانەكە و لەكاتی گواستنەوەی خۆپیشاندانەكەدا بەشێوەی راستەوخۆ، كەسێك رێگریی لە تیمەكەمان كرد و ئەگەر شوێنی خۆپیشاندانه‌كه‌مان جێنەهێشتایه‌ ئەوا رووبەڕووی پێشلكاریی تر دەبووینەوە. رۆژی دووەمیش مۆبایلی تیمێكمان لەلایەن هێزە ئەمنیەكانه‌وه‌ دەستى بەسەرداگیرا".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure