نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 28/03/2018‌ :: 199‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28ی ئازاری 2018، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و 100 دۆلار بە 121 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 121 هەزار و 300 دینار فرۆشرا لە کاتێکدا دوێنێ سێشه‌ممه‌ بە 121 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەکرا". 

بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیەیە:
100   دۆلار به‌ 121 هه‌زار و 300 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 150 هه‌زار و 250 دینار.
100 پاوه‌ند به‌ 171 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 24 هەزار و 250  دینار.
100 لیره‌ى توركى به‌ 31 هه‌زار و 250 دینار.

دوێنێش نرخى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100  دۆلار به‌ 121 هه‌زار و 150 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 150 هه‌زار دینار.
100 پاوه‌ند به‌ 172 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 24 هەزار و 250  دینار.
100 لیره‌ى توركى به‌ 31 هه‌زار و 250 دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure