چوار بوومەلەرزە شارێكى هه‌رێمى كوردستانى هەژاند

هەواڵ / کوردستانی :: 28/03/2018‌ :: 27793‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دەشتی ئەنوەر
شه‌وى رابردوو چوار بوومەلەرزە لە سنوری رۆژئاوای گەرمیان بە گوڕی جیاجیا روویاندا.


سیروان ساڵح، مامۆستای جوگرافیا و شارەزا لە کەشوهەوای سنوری ناوچەی گەرمیان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28ى ئازارى 2018 بە دواڕۆژی وت، لەدوای کاتژمێری 3ی شەوى رابردوه‌وه‌ چوار بوومەلەرزه‌ى بەهێز لە چوار کاتی جیاواز لە رۆژئاوای سنوری گەرمیان روویاندا. 

وتیشى، بومەلەرزەی یەکەم لەکاتژمێر 3:27  خوله‌ك لەنێوان کەلار و خانەقین به‌ پله‌ى 3.9 روویدا لە قوڵایی 16kmى ژێر زەوی و، بومەلەرزەی دووەم لە کاتژمێر 4:19 دیسان لەنێوان کەلار و خانەقین روویدا بەپلەی 3.7ى رێختەر لەقوڵایی 16km ژێر زەوی.

ئه‌و شاره‌زایه‌ ئاماژه‌شیدا، بوومەلەرزەی سێیه‌م لە کاتژمێر 4:55 لەنێوان کەلار و قەسر شیرین روویدا بەپلەی 3.4 لەقوڵایی 10km، دواین بومەلەرزەش لە کاتژمێری 5:59 ئەم بەیانیە لە نزیک شاری کەلار لە ساڵەح ئاغا روویدا بە پلەی 2.8 بە پێوەری رێختەر لە قوڵایی 14km.

ئەوەشی ئاشکراکرد، لە کاتی روودانی بوومەلەرزەدا تەنها بوومەلەرزەی یەکەم بەهێز دەبێ و ئه‌وانى تر گوڕەکانیان کەمتر ده‌بێتەوە، ئەم بومەلەرزانەی شه‌وى رابردووش جگەله‌ ترس له‌لاى خه‌ڵك زیانی نەبووە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure