داواكاری گشتی له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌ران هاته‌ده‌نگ

هەواڵ / کوردستان :: 27/03/2018‌ :: 608‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
داواكاری گشتی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، سكاڵای یاسایی دژی ئه‌وانه‌ تۆمارده‌كات كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدوایه‌ ده‌ستدرێژیان كرده‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران. 


به‌پێی راگه‌یاندراوێكی داواكاری گشتی هه‌رێم كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27ى ئازارى 2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و كۆپیه‌كی بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌ تێیدا ئاگاداری كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستدرێژی وهێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر به‌وه‌ى سكاڵای یاسایی له‌ دژی تۆمه‌تباران تۆمارده‌كرێت.
 
تیاشیدا هاتووه‌، بەدواداچون لەسەر کەیسی دەستگیرکراوانی ئەو سێ رۆژە ده‌كه‌ن.

له‌ كۆتایی راگه‌یاندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، داواكاری گشتی كار بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوان ده‌كات و جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌ زووترین ئازادبكرێن.

ئه‌و راگه‌یاندراوه‌ی داواكاری گشتی له‌كاتێكدا له‌ خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان ژماره‌یه‌ك له‌ خۆپیشانده‌ر و رۆژنامه‌نووسان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركران و لێیان درا و تائێستا ئازادنه‌كراون.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure