هاتنی گەشتیارانی ئێرانی بۆ هەرێم زیادیکردووە

هەواڵ / ئابوری :: 27/03/2018‌ :: 195‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن

هاتنی گەشتیارانی ئێرانی و کوردانی رۆژهەڵات بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێم لە رۆژانی جەژنی نەورۆزدا بەراود بە ساڵانی رابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، بنکەی نشینگەی مەرزی باشماخیش رایدەگەیەنێت "لە رۆژانی نەورۆزدا زیاتر لە 12 هەزار هاووڵاتی هاتون بۆ کوردستان".

 

بەپێی ئامارێكی بنكەی نشینگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ كە وێنەیەكی بۆ دواڕۆژ نێردراوە، تیایدا هاتووە "لەماوەی رۆژانی (15/3 تا 26/3/2018) هاتنی گەشتیارانی ئێرانی (فارس و كوردانی رۆژهەڵات) بۆ بەسەربردنی كاتەكانی پشووەكانی جەژنی نەورۆز، 12 هەزار و 500 گەشتیاری تێپەڕاندووە".

 

دەشڵێن "لە هەمان ماوەدا لە نەورۆزی ساڵی رابردوودا، ژمارەی هاتنی گەشتیارانی ئێرانی لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، نزیكەی 11 هەزار  کەس بووە، هەروەها ژمارەی گەشتیارانی ئێرانی لەنەورۆزی ساڵی 2016 واتە دوو ساڵ لەمەوپێشیش لەنەورۆزدا نزیكەی 10 هەزار گەشتیار بووە".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە