به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار بۆ نزمترین ئاست داده‌به‌زێت

هەواڵ / ئابوری :: 26/03/2018‌ :: 2917‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌هاى تمه‌ن بۆ نزمترین ئاستى داده‌به‌زێت و دوانیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نزمترین ئاستى ئه‌مساڵى تۆماركرد و 100 دۆلار به‌ 503.000 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 497.000 تمه‌ن بوو.


ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ به‌هۆى زیادبوونى گرژییه‌كانى ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌رى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ نێوان ئێران و وڵاتانى 5 +1 به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار روو له‌ دابه‌زینه‌.

حكومه‌تى ئێرانیش ماوه‌ى زیاتر له‌ مانگێكه‌ له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه‌ هاتنه‌خواره‌وه‌ى به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار له‌ بازاڕى ئازاددا رابگرێت، چه‌ندین كه‌سى ده‌ستگیركردوه‌ ژمێره‌ى چه‌ندین كه‌ستى داخستوه‌ كه‌ جامبازى به‌ دراوه‌ ده‌كه‌ن و به‌هاى سووه‌كانیشى به‌رزكردوه‌، به‌ڵام هاوڵاتیان له‌ بازاڕه‌كانى گۆڕینه‌وه‌ى دراودا ریزیان ده‌ست بۆ به‌ده‌ستهێنانى دۆلار بۆ گه‌شتى پشوه‌كانى نه‌ورۆز.

هاوكات ئه‌سفندیار باتمانقلیج، دامه‌زرێنه‌رى كۆڕبه‌ندى ئه‌وروپى ئێران، كه‌ تۆڕێك گرنگى به‌ بوارى دارایی و سه‌رماگوزاریی ده‌دات، ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى له‌سه‌ر بازاڕ دروستكردوه‌ زیاتر ده‌رونیه‌، ئه‌گه‌رنا هۆكارى ئه‌وتۆ نیه‌ بۆ كڕینى دۆلار، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دواتر به‌نرخى گرانتر بیفرۆشنه‌وه‌".

باتمانقلیج، پێشیوایه‌ "ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ زیاتر كاردانه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵانایه‌ كه‌ دوودڵى دروستكردوه‌، دواى دانانى دوو كه‌سایه‌تى ناسراو به‌ دژایه‌تى ئێران له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ بۆ دوو پۆستى گرنگ كه‌ بریتین له‌ مایك بومبیو بۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و جۆن بۆڵتۆن به‌ راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا".

چاودێرانى سیاسى پێیانوایه‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا له‌ مانگى ئایاردا له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ ده‌كشێته‌وه‌، كه‌ ساڵى 2015 له‌سه‌رى رێككه‌وتن، ئه‌وه‌ش واتا سه‌پاندى سزاى ئابوورى به‌سه‌ر ئێراندا و زیان گه‌یاندن به‌ ئابوورى ئێران.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure