دۆلار له داخستنى بازاڕدا دابه‌زى

هەواڵ / ئابوری :: 26/03/2018‌ :: 300‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26ى ئازار، له‌ داخستنى بازاڕەکانی دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار دابه‌زینى بەخۆیەوە بینى و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار  و 200 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌راورد به‌ نرخى كردنه‌وه‌ دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 200 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 121.450 دینار فرۆشرا.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 121.450 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازار نرخی 100 دۆلار بە 121.200 دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure