نه‌خۆشانی تالاسیما لە سلێمانی ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه‌

هەواڵ / کوردستان :: 27/03/2018‌ :: 360‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
توشبوانی نەخۆشی تالاسیما لەشاری سلێمانی ڕایدەگەیەنن مانگرتنی کەرتی تەندروستی کاریگەریی کردووه‌تە سەر ڕەوشی نەخۆشانی تالاسیما.

كۆچەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمای بەدواڕۆژی وت "لەئێستادا بەھۆی مانگرتنی کارمەندانی تەندروستی و بانکی خوێن بۆ داوا ڕەواکانیان گرفتی بۆ نەخۆشانی توشبوو بە تالاسیما دروستکردووە، کە بەشێکی زۆری توشبوان لەدەرەوەی شاره‌كانه‌وه‌ دێن بۆ چارەسەر".

وتیشی "داوا لەحکومەت دەکەین بەزوویی بەدەم داواکاری کارمەندانی تەندروستیەوە بچێت، چونکە نەخۆشانی تالاسیما نابێت چارەسەر و خوێنیان لێ ببڕدرێت، چونكه‌ ژیانیان دەکەوێتە مه‌ترسییه‌وه‌، بۆیە حکومەت پێویستە بەزوویی بێت بەدەنگمانەوە".

ئاماژەی بەوەشدا زیاتر لە ھەزار توشبوو نەخۆشی تالاسیما لەشاری سلێمانی سەردانی سەنتەری گۆڕینی خوێن دەکات کە ڕۆژانە زیاد لە ٤٠ نەخۆش چارەسه‌ریان بۆ دەکرێت، بۆیە ئەو نەخۆشانە گەر خوێنیان لێببڕێت، ئەوا کۆتایی بەژیانیان دێت.

ماوەی ھەفتەیەکە کارمەندانی تەندروستی لەشاری سلێمانی بایکۆتی نەخۆشخانەکانیان کردووەو کاری ھاوڵاتیان ڕاوەستاوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure