سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز: عەبادی دەستی بەدەستی بە هەرێم دەكات

هەواڵ / کوردستان :: 25/03/2018‌ :: 203‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتی بەشێك لە رۆژنامە كوردییەكانی ئەمڕۆ یەكشەممە 25/3/2018.

كوردستانی نوێ‌:

- سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز: عەبادی دەستی بەدەستی بە هەرێم دەكات
- نەورۆزی ئەمساڵ فرە رەهەند بوو
- میدیای ئەڵمانیا: هەقوایە توركیا لەسەر عەفرین لە ناتۆ دەربكرێت
  * كەوتنی عەفرین كەوتنی دیموكراسی هەموو ناوچەكە بوو
- 750 هەزار منداڵی سوریی كەمئەندام بوون
- رۆژنامەنووسێك لێی دەدرێت
- چالاكییەكانی هەفتەی رووناكبیریی و هونەریی لە سلێمانی بەردەوامە

خەبات:
- ئەلحەیات: جۆن بۆڵتۆن ئەو دۆخە دەگۆڕێت كە عەبادی بەسەر كورددا سەپاندوێتی
- كوردانی هەر چوار پارچە پەیامی یەكدەنگی یەكهەڵوێستییان گەیاندە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی
- ئەنگێلا مێركڵ: رەفتاری توركیا لە عەفرین جێی قبوڵ نییە
- دیدارەكانی شاندی پەرلەمانی كوردستان لە فڕەنسا
- هەولێر.. فێستیڤاڵی رەنگەكان بەڕێوەچوو
- ئەمریكا گۆڕانكاریی لە ستراتیژێتیی خۆیدا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات
- پێنج هەزار كوردی فەیلی لە بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بێبەشدەكرێن
- داوای دروستكردنی ئیدارەیەكی هاوبەش بۆ شنگال دەكرێت
- شاندی پەرلەمان لە پاریس لەگەڵ پەرلەمان و وەزارەتی دەرەوە - بەشی كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆبووەوە
- ئەنجومەنێكی سەربەخۆ بۆ بەرگری لە مافی نەخۆش و پزیشكان دادەمەزرێت
- هەڵەبجە.. دۆسیەی بەركەوتووانی چەكی كیمیاوی بەردەوامە
- سۆران.. رێكخراوێكی ژینگەپارێزی رێنمایی ژینگەیی بە سێ‌ زمان بەسەر گەشتیاراندا دابەش كرد

هەولێر:
- سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە هەوڵدایە گەشتی فڕۆكەكانی توركیا بۆ سلێمانیش دەستپێبكاتەوە
- لەسەر فەرمانی بەغدا، پەكەكە لە شنگال كشایەوە
- لێدوانێك لە وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە سەبارەت بە بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا
- سەرۆك وەزیرانی بریتانیا پیرۆزبایی نەورۆز لە سەرۆك وەزیرانی كوردستان دەكات
- كشانەوەی پەكەكە لە شنگال گەمەی نێوان بەغدا و ئەنقەرە
- چی بۆ عێراق لە قۆناغی دادێ‌ پێویستە؟
- ئاڵۆزییەكانی نێوان رووسیا و بریتانیا بەردەوامە
- چەند پێشهات و رێكەوتنی نوێ‌ لەسەر دەرچونی بریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا
- (واشتنۆن پۆست): ئۆپەراسیۆنی توركیا بۆسەر عەفرین، رۆڵی ئەمریكای لە سووریا دووچاری شۆك كردوە
- تا رۆژێك بەر لە نەورۆز 76 هەزار گەشتیار هاتبوونە هەرێمی كوردستان
  * لە نەورۆزدا 16 هەزار گەشتیار لە ئێرانەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان
- رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی سیل
  * ساڵانە دە ملیۆن كەس تووشی دەبن 
  * لە 2000 تا 2016 لە 53 ملیۆن كەس بەهۆی چارەسەرییەوە رزگارییان بووە لە نەخۆشییەكە
- هۆكاری خۆشەویستی ستیڤن هاوكینگ لەنێو خەڵكی چییە؟

ژیانەوە:
- ژنێكی بریتانی لە عەفرین شەهید دەكرێت 
- ژنێك دەبێتە سەرۆكی سی ئای ئەی
- پەنجا بۆ حەفتا هەزار هاوڵاتی لە عەفرین پێویستیان بە هاوكاری هەیە
- گەڕاوەكەی خورماڵ بووەتە شوێنی چارەسەری نەخۆشی .. لە هەموو عێراقەوە سەردانی دەكەن
- سەنتەرەكانی جوانكاریی، ئارایشتگا ئاساییەكان بەرەو داخستن دەبات

مانشێتی ئابوریی:
كوردستانی نوێ‌:
- حكومەت پێداچوونەوە بە پاشەكەوتدا دەكات
- 22%ی ژنانی عێراق بێكارن
- بازرگانی چەك (10%) زیادی كردووە

خەبات:
- چاوخشاندنەوەی پێویست بە سیستمی مووچە و دابەشكردنی بەسەر مووچەخۆراندا دەكرێت
- لە رێگەی پێشبڕكێی دانانی دەرمانخانەی گشتییەوە نرخی دەرمان دادەبەزێندرێت
- بازاڕی كۆنە فرۆشانی هەولێر لە رۆژانی هەینی جەنجاڵیەكی زۆری پێوە دیارە

هەولێر:
- دانەگاز گرێبەستێكی 10 ساڵی بۆ فرۆشتنی گاز لەگەڵ هەرێمی كوردستان واژوو كرد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure