"هەرێم ئه‌و سێ ملیار دۆلارەی له‌ڕوسنه‌فت وه‌ريگرتووە هه‌مووى داوه‌ته‌وه‌ به‌ قه‌رز"

هەواڵ / ئابوری :: 25/03/2018‌ :: 588‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ماڵپه‌ڕى (UAWIRE)ى ئۆكرانی له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات، كۆمپانیاى ڕوسنه‌فتى ڕوسى مانگى شوباتى 2017  گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان واژۆكرد بۆ كڕینى نه‌وت له‌ نێوان ساڵان 2017 - 2019 به‌ڵام له‌و كاته‌دا ئاستى گرێبه‌سته‌كه‌ و بڕى پاره‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كرد.


به‌پێى ماڵپه‌ره‌كه‌، ڕوسنه‌فت له‌ راپۆرتى ساڵانه‌ى (2017) كه‌ پێشكه‌شى ئه‌نجوومه‌نى پێوانه‌سازى ژمێریارى نێوده‌وڵه‌تى جیهانى (IFRS) ى كردووه‌، ڕوسنه‌فت ئاشكرایكردووه‌ وه‌ك به‌شێك له‌ گرێبه‌سته‌كه‌یان له‌ سه‌ره‌تادا 2.1 ملیار دۆلارى داوه‌ به‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.

له‌ ڕاپۆرتێكى تردا كه‌ كۆمپانیاى ڕوسنه‌فت له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى 2017دا بڵاویكردبووه‌وه‌ ئاشكرایكردبوو كه‌ 1.3 ملیار دۆلارى داوه‌ به‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.

به‌پێى هه‌ردوو ڕاپۆرتى كۆمپانیاى ڕوسنه‌فت، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌نیا له‌ ساڵى 2017دا زیاتر له‌ 3 ملیار دۆلارى وه‌رگرتووه‌، 

هاكات به‌پێى لێدوانێكى دكتۆر عیزه‌ت سابیر، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بۆ سایتى (RIA Novosti)، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ى داوه‌ به‌ قه‌رزى كۆمپانیاى دانه‌ گاز و دوو ملیاره‌كه‌ى تریشى ته‌رخانكردووه‌ بۆ دروستكردنى بۆرى گاز بۆ گواستنه‌وه‌ى گاز له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بۆ به‌نده‌رى جه‌یهان له‌ توركیا به‌ڵام هێشتا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ وه‌رنه‌گیراوه‌ و كاركردن له‌ پرۆژه‌كه‌ش ده‌ستى پێنه‌كردووه‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال



 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure