فڕۆکەخانەی کەرکوک خرایە لیستی پڕۆژەکانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراقەوە
هەواڵ / کوردستان :: 25/03/2018 :: 246 جار بینراوە
دواڕۆژ، عیماد جەباری
كۆمپانياى گشتى جێبه‌جێكارى
پڕۆژه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى گواستنهوەی عێراق پڕۆژه‌ى فرِۆكهخانهى مه‌ده‌نى
كه‌ركوكی خستووەته نێو پڕۆژه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه كه له ڕێگاى به‌شداریكردنه‌وه
جێبه‌جێده‌كرێت.
لەنوسراوەکەدا ئاماژە
بۆ ئەوەکراوە کە ده‌زگاى گشتى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى عێراق چه‌ندين كۆمپانياى پسپۆڕی
بانگهیَشتکردووە بۆ جێبه‌جێكردن و ئاماده‌كردن و سه‌رپه‌رشتيكردنى فرِۆكهخانهكه.
لەیەکەم کاردانەوەشدا
راکان سەعید پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت لەبەیاننامەیەکدا پیَشوازی لەو هەنگاوةی
وەزارەتی گواستنەوە کرد و رایگەیاند "خه‌ونى دانيشتوانى كه‌ركوك دێته دى و
ئێمه بێ وچان كارمان كردووه و هه‌وڵمانداوه به هاوكارى دڵسۆزان بۆ هێنانه دى
ئه‌و خه‌ونه كه ڕێخۆشكه‌ره بۆ ڕاكێشانى وه‌به‌رهێنه‌ران و بوژاندنه‌وه‌ى ئابورى
له شاره‌كه‌دا كه له‌داهاتوودا هه‌ڵمه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى فراوان به‌خۆوه ده‌بينێت".